سەردێر

ماوەت.. نوسینێكی مێژوویی لەسەر بەردێك دۆزرایەوە

خەڵك
لە قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی بەردێك دەدۆزرێتەوە كە نوسینێكی مێژوویی لەسەرە و بۆ چەند سەد ساڵێك پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

كامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەردێك لە لایەن دانیشتوانی قەزای ماوەتەوە دۆزرایەوە كە نوسینێكی مێژوویی لەسەرە و دەگەڕێتەوە بۆ چەند سەد ساڵێك پێش ئێستا.

وتیشی، دوێنێ‌ دوو شەممە، بە ئامادەبوونی ناوەندی ڕووناكبیری شارباژێڕ و نوێنەری بەڕێوەبەرێتی شوێنەواری سلێمانی، وە سەرۆكایەتی شارەوانی ماوەت و بەشداری ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگەكانی پۆلیس و ئاسایش و ھات و چۆو وە ھەروەھا كۆمیتەی ماوەت و بەشداری ژمارەیەك لە دانیشتوانی قەزاكە، توانیمان پاش گەڕانێكی چەند كاتژمێری ئەو بەردە بدۆزینەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەردەكە پێشتر دانیشتوانی قەزای ماوەت دۆزیویانەتەوە بەڵام ئەو كاتە بە كۆمەڵێك ھۆكار ژێر گڵ خراوەتەوە، لە ئێستادا هەر لە جێگای خۆیەتی و چاوەڕوانیین كە بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەو شوێنەواری سلێمانی مامەڵەیەكی زانستیانە لەگەڵ ئەم نوسینە بكەن، ھەر لە خوێندنەوەیەكی دروستی دەقی نوسینەكە، وە شێوازی پاراستنی و دروستكردنی قاڵبێكی ھونەری بۆ پاراستنی، تا ببێتە سەرچاوەیەك بۆ توێژەرەوانی ئەم بوارە لە داھاتوودا.

May be an image of 3 people, people standing and outdoors

May be an image of standing and outdoors

May be an image of outdoors