سەردێر

خەزعەلی: حەشد، بەشێكە لە مانەوەی شكۆی دەوڵەتی عێراق

خەڵك-

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ئاشكرایدەكات، مستەفا كازمی سەرەڕای هەوڵەكانی بۆ هاوكاریكردنی بنیادنانی دەوڵەت، بەڵام دەیەوێت بەردەوامی بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بدات.

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەیەوێت مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەردەوامی هەبێت.
وتیشی”پۆستی سەرۆك وەزیران بەدەر نیە لەوەی لە سەرووی دەوڵەت و یاساوە بێت”.

ئاشكراشیكرد، هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ هەڵوێستەكانی مستەفا كازمی و هاوكاریكردنی بۆ بنیاتنانی دەوڵەت نییە و ڕۆڵی خۆی لەوچوارچێوەیەدا گێڕاوە”.

ناوبرا وەڵام وەزیری بەرگری عێراق دەداتەوەو جەختی لەوە كردەوە، حەشدی شەعبی تەنانەت ئەو ناوچەیەشی ئازاد كردووە كە سەرۆكی پەڕلەمان و وەزیری بەرگری تێیدا لەدایكبوون و حەشدی شەعبی بەشێكە لە مانەوەی شكۆی دەوڵەتی عێراق.

ئەمە لەكاتێكدایە، جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراق لەبارەی حەشدی شەعبیەوە ڕایگەیاند، حەشدی شەعبی بەشداری لەسەرجەم شەڕەكانی دژ بەداعش و كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكان نەكردووە.