سەردێر

بەهۆی كۆرۆناوە، قەدەغەی گشتی لە مالیزیا دەستیپێكرد

خەڵك-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، قەدەخەی گشتی هاتووچۆ لە مالیزیا دەستیپێكرد.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی فراوانی ئەمجارەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە و بەتایبەت دوای مانگی ڕەمەزان و دواتر بەهۆی جەژنی ڕەمەزانەوە كاریگەری خراپی لە مالیزیا دروست كردووە، بەشێوەیەك كاتێك خەڵك زیاتر چوونەتە دەرەوە و تێكەڵ بوون و بەوهۆیەشەوە جۆرێكی گۆڕاوی كۆرۆنا لەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە كە وایكرد ڤایرۆسەكە بەو جۆرە بڵاوببێتەوە و ژمارەی تووشبووانی ڕۆژانەش لە هەفتەی ڕابردوو بۆ زیاتر لە 9 هەزار بەرزبووەوە.

جگە لە نەخۆشخانە، خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان، سوپەرماركێت بە سنوورداری، هەموو شوێنەكانی دیكە داخراون و خەڵكیش تەنیا بۆ پێداویستیی سەرەكیی ژیان دەتوانن بچنە دەرەوە.

ساڵی ڕابردوو مالیزیا یەكێك بوو لەو وڵاتانەی كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسەكەیان ڕاگەیاندبوو، بەڵام لە مانگی ئایاردا شەپۆلێكی گەورەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەو وڵاتە دەستیپێكرد بە جۆرێك لە 40٪ـی هەموو ئەوانەی بە ڤایرۆسەكە تاوەكو ئێستا لە مالیزیا گیانیان لەدەستداوە.