سەردێر

عیراق.. فەرمانی دەستگیركردن بۆ دەیان لێپرسراوی گەندەڵ دەردەچێت

خەڵك

دەسەڵاتی دادوەری لەعیراق بەتۆمەتی گەندەڵی ئیداری و دارایی یاداشتی دەستگیردن و بانگهێشتكردنی بۆ دەیان لێپرسراو و پەرلەمانتار و وەزیر دەركرد.

دەستەی دەستپاكی عيراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە یاداشت بۆ 53 تۆمەتبار دەركراون كە هەشتیان فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە و ئەوانیتریش دەبێت بچنە بەردەم دادگا.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لەنێو تۆمەتبارەكاندا 3 پەرلەمانتاری ئەم خولە و پەرلەمانتارێكی پێشووی تێدایە، ئەمە جگە لە 4 وەزیری كابینەكانی پێشووتر و 8 پارێزگار كە دووانیان هێشتا لەپۆستەكانیان بەردەوامن، هەروەها 15 بەڕێوەبەری گشتی كە حەوتیان لەپۆستەكانیان ماون.