سەردێر

كوپا ئەمریكا لە ئەرجەنتینەوە گوازرایەوە بۆ وڵاتێكی تر

خەڵك-
یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور (كۆنیمیپوڵ)، ڕێكخستنی پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكای ساڵی 2021ی لەلایەن بەرازیلەوە ڕاگەیاند كە وابڕیارە دوای دوو هەفتەی تر یارییەكانی دەستپێبكەن.

چاوەڕوان دەكرا هەریەك لە ئەرجەنتین و كۆڵۆمبیا پاڵەونێتییەكە ڕێكبخەن، بەڵام بەهۆی ڕووداوە سیاسییەكان لە كۆڵۆمبیا و بەهۆی خراپی ڕەوشی تەندروستی لە ئەرجەنتین، شەرەفی ڕێكخستنی كوپا ئەمریكا درایە بەرازیل.

كۆنیمیپوڵ لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند كە بەرازیل پاڵەوانێتییەكە بۆ جاریی دووەم لەسەر یەك ڕێكدەخات، بەو پێیەی سیلیساو دوایین كۆپی ئەو پاڵەوانێتییەی ڕێكخست و كوڕەكانی تیتی ڕاهێنەر ناسناوەكەیان بەدەستهێنا.