خەڵك-
ئەندامێكی پێشووی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ناتوانێت لە ژێر داگیركاری توركیادا بژیت و بە ئیرادەی خۆی هەرێمی كوردستانی بەجێهێشتووە و لە ماوەیەكی كورتدا بە بزووتنەوەیەكی شۆڕشگێڕییەوە دەگەڕێتەوە كوردستان.
ئەدهەم بارزانی ئەندامی پێشووی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاژانسی فوراتی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەرامبەر داگیركاری دەوڵەتی توركدا بێدەنگ و بێهەڵوێستە، ناتوانێت لەناو حكومەتێكی وەهادا بژیت هەر بۆیە بە ئیرادەی خۆی كوردستان بەجێدەهێڵێت.
دەشڵێت”ئەو بەهیچ شێوازێك لە كوردستان هەڵنەهاتووە و لە ماوەیەكی كورتدا بە بزووتنەوەیەكی شۆڕشگێڕییەوە دەگەڕێتەوە كوردستان و لەو پێناوەشدا ئامادەكاری كردووە و پشتیوانی خەڵكی لە پشتە”.
ئەمڕۆ سەرچاوە مێدیاییەكان بڵاویانكردەوە لە ژێر هەڕەشەدا هەرێمی كوردستانی جێهێشتووە دوای ئەوەی لە راگەیاندراوێكدا داوای بەهاناوەچوونی بادینانی كرد بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە.