سەردێر

سەكۆیەكی مووشەك دەستی بەسەرداگیرا

ئامادەكرابوو هەولێری پێ بۆردوومان بكرێت

خەڵك-

شانەی ئەمنی رایگەیاند، سەكۆیەكی مووشەكی لە سنووری پارێزگای كەركوك دۆزراوەتەوە كە ئامادەكرابوو بۆ مووشەكبارانكردنی هەولێر.

شانەی ئەمنیی عێراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە سەكۆیەكی مووشەكیی لە سنووری پارێزگای كەركوك دۆزراوەتەوە كە پێنج مووشەك ئامادەكرابوون بۆ مووشەكبارانكردنی هەولێر.

بەپێی زانیارییەكان ئەو مووشەكانە لە جۆری گرادن و نزیك لە گوندی دارەمان لە نێوان شارەدێی شوان و شارۆچكەی پردێ لە كەركووك، جێگیر كرابوون.
بەپێی زانیارییەكان، مووشەكەكان، كە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 31-5-2021 دەستیان بەسەردا گیرا، ئامادە كرابوون بۆ ئەوەی هێرشیان پێبكرێتە سەر پێشمەرگە.