سەردێر

لە دوو ڕووداوی جیاوازدا سێ كەس بریندار بوون

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، سێ بریندار گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتن، كە دوو لە بریندارەكان برینداری فیشەكن و ئەوەی دیكەیان پیاوێكی تەمەن (٣٣) ساڵە و حەفارە لێیداوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ سێ بریندار گەیەنرانە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ، دوو لە بریندارەكان بە فیشەك بریندار بوون لە شارەدێی سەنگاو، كە پیاوێكی تەمەن (٤١) ساڵە و كوڕێكی تەمەن (١٩) ساڵە، كە كوڕ و باوكن.

ڕاشیگەیاندووە، بریندارەكەی دیكە پیاوێكی تەمەن (٣٣) ساڵە و حەفارە لێیداوە و لەئێستادا سەرقاڵی چارەسەركردنی سەرجەمیانین.

‎May be an image of ‎‏‏‏٣‏ كەس‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎