سەردێر

تەندروستی عیراق؛ ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 3474 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4365 كەسیش چاكبوونەتەوە و 17 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 32 هەزار و 190 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3474 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 72 و سلێمانی 361 و هەولێر 154 حاڵەت و دهۆك 77 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 4365 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 160 و هەولێر 208 و دهۆك 202 و كەركوك 130 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 17 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە دهۆك 1 كەس و سلێمانی 2 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 16351 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە