سەردێر

دەربارەی فەریزەی حەج ئاگاداری هاووڵاتیان دەكرێتەوە

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە بەردەوامن لەسەر ڕێكارەكان دەربارەی فەریزەی حەج و دەشڵێت: “هەندێك كۆمپانیا پڕوپاگەندەی حەج دەكەن، بەڵام ئەو فەریزەیە تەنها لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە دەبێت”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تاوەكو ئێستا ھیچ ڕێنمایەكی فەرمی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەلایەن وڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە بۆئ ەمساڵ ٢٠٢١ دەرنەكراوە.

ڕاشیگەیاندووە، هاووڵاتیان بەھیچ جۆرێك پارە نەدەنە ھیچ كەسێك لەژێر ناوی حەجی بازرگانی، بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەرپرسیار نیە لەھەر ئەگەرێك، كە ڕووبدات.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
ھاوڵاتیانی ئازیز ی پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە كەتاوەكو ئێستا ھیچ رێنمایەكی فەرمی بۆئەنجامدانی فەریزەی حەج لەلایەن ووڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە بۆئەمساڵ ٢٠٢١ دەرنەكراوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە وێرای ئامادەیی و پەرۆشی بۆ پرۆسەكە بەردەوام لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراقی لەسەر ھێڵە بۆ زانینی دواین بریارەكان و دەستكردن بەڕێكارەكان بۆ حاجیانی ھەرێم
بەڕێزان ‘ ھەندێ جار لێرە لەوێ بەڕێگەی راگەیاندن و سۆشیال میدیا رێكلامی بەشێك لەكۆمپانیاكان دەبینرێ و پروپاگەندەی (حەجی بازرگانی) دەكەن و داوا لەھاوڵاتیان دەكرێ خۆیان ناونووس بكەن بۆئەومەبەستە، لێرەوە رادەگەێنین پرۆسەی فەریزەی حەج تەنھا لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە دەبێت، ھەروەھا ئاگاداری ئەو كۆمپانیایانە دەكەینەوە كەبەم كارە نایاساییە ھەڵساون بەزووترین كات پروپاگەندەكانیان راگرن بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی و كارگێریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر ، ھەروەھا بەھاوڵاتیانی بەڕێز رادەگەێنین كە بەھیچ جۆرێك پارەنەدەنە ھیچ كەسێك لەژێر ناوی حەجی بازرگانی ، بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەرپرسیار نیە لەھەر ئەگەرێك كە رووبدات
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرە