سەردێر

پشدەر.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا شۆفێرێك گیانی لەدەستدا

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا تەرمی هاووڵاتییەك بەناوی (ع . ر . ئ ) لەدایكبووی ساڵی 1957 پیشەی كاسب، دانیشتووی گوندی (دەروەكۆتر) سەر بە شارەدێی سەنگەسەر سەر بە شارۆچكەی پشدەر (قەڵادزێ) گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی و دوای توێكاری بۆ لاشەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، بەوتەی كوڕەكەی ئەمڕۆ باوكی چووەتە دەرەوە بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ بەرهەم هێنانی بنێشت، بەڵام لەكاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بە ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری ( تۆیۆتا/ دەبڵ قەمەرە) هەڵدێراوە و بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئاگاداركردنەوەیان مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەدێی سەنگەسەر دەستبەجێ چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و دۆسیەی لێكۆڵینەوەشی بۆ ڕێكخراوە.