سەردێر

ئەدهەم بارزانی: بادینان كەوتۆتە بەر شاڵاوی دەستبەسەرداگرتن توركیا تاقوڵایی 40 كیڵۆمەتر هاتووەتە پێش

خەڵك
سیاسەتمەدار و ئامۆزای سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەزموونی ڕابردوو توركیا هەر جوگرافیا و ناوچەیەكی لە ڕێگەی سوپاوە گرتبێت، هەرگیز پاشەكشەی نەكردووە، دەشڵێت،”دەڤەری بادینان كەوتۆتە بەر شاڵاوێكی چڕی دەستبەسەرداگرتن توركیا تا قوڵایی 40 كیڵۆمەتر هاتووەتە پێش”.

ئەدهەم بارزانی، سیاسەتمەدار و ئامۆزای سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە دەڤەری بادینانی كەوتۆتە بەر شاڵاوێكی چڕی دەستبەسەرداگرتن، سوپای توركیا تا قوڵایی 40 كیڵۆمەتر هاتووەتە پێش و كاتی لێدانی زەنگی مەترسی هاتووە كە هەموومان پێكەووە و بە بێ دوودڵی ئەم زەنگە لێبدەین.

دەقی ڕاگەیەنراوەكەی:
بەڕێزان، هەر چوار سەرۆكاتی : هەرێمی كوردستان و عێراق.
بەڕێزان، هەموو پارت و لایەنە سیاسیەكانی : هەرێمی كوردستان و عێراق.
بەڕێزان، نەتەوە یەكگرووەكان و نۆێنەریان لە عێراق، و ئەنجۆمەنی ئاسایشی نێونەتەوەی .
بەڕێزان، ئەندامانی یەكێتی ئەوروپا.
بەرێزان، ئەندامانی كۆمكاری عەرەبی.
بەرێزان، رێكخراوەكانی : نێونەتەوەی و كومەڵگەی مەدەنی كوردستان و عێراق و جیهان.
بەڕێزان، رێكخراوەكانی ژینگەپارێزی : كوردستان و عێراق و جیهان.
سلاوێكی گەرمی برایانە
لە هەڵومەرجێكی زۆر دژوار و ئایەندە نادیاری وڵاتەكەمان، و لە سەردەمی نیزیك بۆنەو لە كوتای هاتنی پەیمانی لۆزان لە سالی ٢٠٢٣.
كوردستان كەوتۆتە بەر گەڕێكی دیكەی داگیركاری سوپایی و جینۆسایدی ژینگەیی.
وەك هەموومان ئاگادارین، لەو ماوەی رابردوو دا، جوگرافیای هەرێمی كوردستان، بەگشتی و دەڤەری بادینانی خۆشەویست، بە تایبەتی و بە شێوەیەكی زۆر دژوارتر، كەوتۆتە بەر شاڵاوێكی چڕی دەستبەسەرداگرتن، كە لە زۆر ناوچە دا سوپای دەوڵەتی توركیا تا قوڵایی نیزیك بە چڵ كیڵۆمەتر هاتووەتە پێش و خاكی كوردستانیان خستۆتە ژێر هەڵومەرجی سەخت و نایاسایی داگیركاریی سەربازی .
ئەوەش بە شێوەیەكە كە نەبەتەنێ چیاكان و ناوچە و خاڵە جیۆسەربازیەكان، بەڵكوو گوندەكانیشی بە دانیشتووانی چۆڵ كردووە، و بە دەها هاولاتی شەهید كراون ، و لەو دەڤەرانە دا مرۆڤەكانی ناچار بە هەڵاتن و بەجهێشتنی وارو زێدی باب و باپیران كردووە .
لەباری ژینگەییەوە، بەپاساوی خۆپارێزی و سازوكاری جەنگی و سوپایی، لێڕە وارە جۆانەكانی كوردستان، كە سەرمایەیەكی نەتەوەیی و كوردستانی و لە ئاستێكی فراوانتردا، میراتی هاوبەشی مرۆڤایەتی و جیهانیش دێنە هەژمار، بە شێوەیەكی سیستماتیك و پلان بۆ داڕێژراو لەناو دەبا و دەسۆتێنێ و بە نایاسایی تاڵان دەكات .
لەو سۆنگەوە، بەپێی تێڕوانینێكی مۆڕاڵی بۆ ئایەندەی وڵات، وەك هاولاتیك وغەمخورێك بانگ لە دەسەڵات و هەموو لایەنەكانی بەرپرسیاردەكەم ، كە هەموو هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ، چ لەڕێی گفتووگۆ و دانووسانی دولایەنە، یان لەڕێی دەوڵەتی عێراقی، یان رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان و گشت ئەو دەوڵەت و هێزە جیهانیانەی كە رێز لە ئاشتی و مافی مرۆڤ دەگرن و دەتوانن گوشار دروست بكەن، سنورێك بۆ ئەو سنوربەزاندن و داگیركاریە دابنێن .
بەپێی ئەزموونی رابردوو دەوڵەتی توركیا، هەر جوگرافیا و ناوچەیەكی لەرووی سوپایی داگیر كردبێت، هەرگیز پاشەكشەی لێ نەكردووە، لەو بارەوە دوڕگەی قبرس و ئەسكەندەرونە، دوو بەڵگەی زیند و روون و مێژووی ئەو هاوكێشەیەن، و هەر وەها داگیر كردنی بەرزایەكانی شەكیۆ لە نیزیك سنوری ئێران لە دەڤەری برادۆست و بەرزایەكانی دەڤەری بارزان و ئامێدی و بامەرنێ و زوربەی بەرزایەكانی بادینان تاكو نیزیك سنوری روژهەڵات ودەشتی نەینەوا و بە تێكرای سنووری نێوانمان دا .
كاتی لێدانی زەنگی مەترسی هاتووە كە هەموومان پێكەووە و بە بێ دوودڵی ئەم زەنگە لێبدەین، و زۆر بەجدی و بەهەند وەرگرتنی تەواو، هەموو ڕێكارە نێونەتەوەیەكان بگرینەن بەر و هەڵوێستەكانمان رێكبخەین، بەلێ هەڵوێستەكانمان رێكبخەین .
و داوا لە دەوڵەتی توركیا بكرێ، كە لە سۆنگەی دراوسێیەتی و هاوئایینی و پێكەوەژیانی مێژوویی و جوگرافییەوە، لەپێناو ژیانی ئاشتییانەی نێوان دوو گەڵی كورد و تورك وگەڵانی تر لەم دەڤەرە دا و سەقامگیری و ئارامیی هەرێمایەتی و رۆژ هەڵاتی ناڤین، رێز لە سەرووەری خاك و ژینگە و ئیرادەی خۆبەڕێوەبەریی یاسایی و دەستوریی كوردستان بگرێ و دان بە پرەنسیپە مرۆڤی و سیاسی و ئیداریەكانی ئەو هەرێمەدا بنێ.
و كێشەكان لەناو ئەو چوارچێوە و بازنە و كۆمەڵگەی توركیا و كوردستانی باكور دا چارەسەر بكات، كە ناوەندی سەرهەڵدانی ئەو ئاریشانانەیە كە پێویستی بە لێكتێگەیشتنی دوونەتەوەی كورد و تورك هەیە.
بژی ئاشتی و پێكەوووە ژیانی مرۆڤایەتی.
براتان
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
٢٩-٥-٢٠٢١