سەردێر

واشنتۆن: پێویستە ئازادی ڕادەربڕین بۆ عیراقییەكان دەستەبەر بكرێت

خەڵك

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانین بەرامبەر بە دۆخی عیراق.


نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، نیگەرانی وڵاتەكەی لەبەرامبەر بەكارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەرە مەدەنییەكانی عیراق ڕاگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وتیشی: وڵاتەكەی پێشوازی لە هەر هەوڵێكی حكومەتی عیراق دەكات بۆ لێپرسینەوە لە گرووپە چەكدارییەكان و ئەو گرووپانەی پەلاماری هاووڵاتیان دەدەن و ڕێگرن لەوەی عیراقییەكان بە ئازادی ڕای خۆیان دەرببڕن و كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ئاشتییانە ئەنجام بدەن.

ئەمەش لە كاتێكدایە، لەمیانی خۆپیشاندانەكانی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە هۆی بەكارهێنانی هێزەوە بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران، لە بەغدا كەسێك كوژرا و ژمارەیەك خۆپیشاندەری تریش بریندار بوون.