سەردێر

سلێمانی، نزیكەی 27 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تەنها لە مانگێكدا نزیكەی 27 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی مانگی ڕابردوو 26 هەزار و 725 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە.
ئاشكرایكرد، لەو ژمارەیە، 21063 نەخۆشی سەردانی بەشی فریاكەوتنی كردووە و و 4937 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 725 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی كردووە.

ڕوونیشیكردەوە، مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار 6660 نەخۆش داخڵ كراون لەبەشەكانی فریاكەوتن و گورچیلەی دەستكرد و نەشتەگەری و نەبەكام و چاودێری وورد و هەناوی و مێشك و دەرمار و شكاوی، هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار 878 نەشتەگەری كراوە و 5272 تیشك گیراوە و 3035 سۆنار و 359 ئیكۆ كراوە و 845 نەخۆش لەبەشی چارەسەری سروشتی چارەسەركراون و 16099 پشكنینی جۆراوجۆر كراوە و 2987 هێلكاری دڵ گیراوە.