سەردێر

ئێران، بە فەڕمی ناوی كاندیدەكانی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار یەكلاكردەوە

خەڵك-

ئەنجومەنی پاراستنی تایبەت بەچاودێری هەڵبژاردنەكانی ئێران، تەنها 7 كەسیان پەسەند كرد تا ببنە كاندیدی فەرمی بۆ هەڵبژاردنەكەی مانگی داهاتووی سەرۆكایەتی ئێران.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، ئەنجومەنی پاراستنی تایبەت بەچاودێری هەڵبژاردنەكانی ئێران لەنێو سەرجەم ئەوانەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی وڵاتەكە كاندید كردبوو، تەنها 7 كەسیان پەسەند كرد.

میدیاكانی ئێران ئاشكراشیدەكەن، لە ئێستاوە باس لەوەدەكرێت ئەگەری سەركەوتنی ڕەئیسی لەم هەڵبژاردنەدا زۆرە، بە پێچەوانەی كاندیدەكانی ترەوە،

ڕەئیسی، پێشتر لە ساڵی 2017دا، هەوڵی بەدەستهێنانی سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێرانیدا، بەڵام شكستی هێنا و هەر لە هەمان ساڵدا، بە بڕیاری ئایەتوڵا خامنەئی، پۆستی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانی پێدرا، پێدەچێت ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كاندیدكردنی ڕەئیسی بەلاوە پەسەند بێت.

هاوكات هەریەك لە سەعید جەلیلی، موحسین ڕەزایی، عەلی ڕیزا زاكانی، ئەمیر حوسەین قازیزادە، موحسین میهرعەلیزادە، عەبدولناسر هیممەتی، بەهۆی ئەوەی پێشتر لەناو ناوەندەكانی ئێراندا پێگەیەكی باڵایان نەبووە، ڕەئیسی توانایدایە ڕێژەیەكی باش لە دەنگەكانی ئەو هەڵبژاردنەی مانگی 6ی سەرۆكایەتی ئێران بۆ خۆیان ببات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر سێ كاندیدی بەهێز ڕەتكرانەوە كە لەنێویاندا مەحمود ئەحمەدی نەژادی سەرۆك كۆماری پێشووی ئێرانی تێدابوو.