سەردێر

تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا 168.4 ملیۆن كەس تێدەپەڕێنن

 

خەڵك-
ئامارێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە، و بەپێی ئامارەكەش ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا 168.4 ملیۆن كەس تێدەپەڕێنێت.

بەپێی دوایین ئاماری تایبەت بە پەتا جیهانییەكە، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا بۆ168 ملیۆن و 417 هەزار كەس بەرزبۆوە، ژمارەی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدانیش بە پەتاكە گەیشتە 3 ملیۆن و 498 هەزار كەس.

بەپێی ئەو ئامارانەش كە لەلایەن ئاژانسی (بلۆمبێرگ)ەوە بڵاوكراونەتەوە، تائێستا نزیكەی ملیارێك و 742 ملیۆن كەس پێكوتەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان لەخۆیانداوە.

لەو دەمەی بۆ یەكەمجار لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019وە پەتاكە لە چینەوە دەركەوت، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهاندا بڵاوبۆتەوە.

ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ڕیزبەندی یەكەمی جیهانە لەڕووی ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا، پاشان بەرازیل لە پلەی دوومدایە و هیندستانیش لە پلەی سێیەمدایە.