سەردێر

ئێران، نزیكەی 10 هەزار تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك-
پەیوەندییەكان گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا نزیكەی 10 هەزار تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.


پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆنەی خۆی ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 9 هەزار و994 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 163 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 2 ملیۆن و 875 هەزار و 858 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 2 ملیۆن و396 هەزار و 540 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا هەزار و 384 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.