سەردێر

هەولێر.. داوای دەستگیركردنی تۆمەتباران دەكرێت

5 مانگە دەستگیر نەكراون

خەڵك
لە گوندی ئەشكەوت سەقا لەهەولێر لە مانگی یەكی ئەمساڵ دوو كوڕ و باوكێك لەسەر كێشەی زەوی دەكوژرێن و تا ئێستاش بكوژەكان دەستگیر نەكراون و كەسوكاری كوژراوەكان داوای دەستگیركردنیان دەكەن.

ئەمڕۆ لەبەردەم دادگای هەولێر، كەسوكاری كوژراوەكان گردبوونەوەو داوای دەستگیركردنی بكوژەكانیان دەكەن، عایشە جەلال، باوكی و براكانی كوژراون بۆ (خەڵك) وتی: ڕۆژی 1/1 ی ئەمساڵ لەپێش دەرگا باوكم و دوو برام كوژران ڕووداوەكە لەسەر كێشەی زەویی بوو كە زەوی دەغڵودانە كە زەویی خۆمانە، بەڵام لەبەر ئەوەی بكوژان ئاغای گوندن و دەستیان دەڕوات باوكم و براكانمیان كوشت.

وتیشی: داوا دەكەین بكوژی باوك و براكانمان دەستگیر بكرێن.