سەردێر

بە وێنە؛ لە هەولێر ئۆتۆمبێلی GAC نمایشكرا

خەڵك – ئارام سەردار
لەشاری هەولێر بۆ یەكەم جار لقی كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی (GAC MOTOR) كرایەوە و تێیدا جۆری ئۆتۆمبێلەكانی خۆی نمایش كرد.

جی ئەی سی مۆتۆڕ، بەردەوامە لەدروستكردنی جۆرەكانی ئۆتۆمبێل لەبچووكترین وردەكاری بۆ گەورەترین، بەدیزاین و مۆدێلی جیاواز و بەكارهێنانی باشترین پێداویستیەكانی ئۆتۆمبێل، هەروەها نوێكردنەوەی دروشم و ستانداردەكەی.

جی ئەی سی مۆتۆڕ، لەساڵی ٢٠٢٠ تەنها لەسعودیە زیاتر لە ١٠ هەزار ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە، بەردەوامیشە لەكردنەوەی لقی نوێ لەوڵاتان.

رۆژی چوارشەمە لە ئاھەنگێی رەسمی بە ئامادەبوونی، ئانۆجوھر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، محەمەد خالید علیان کارگێری دەستەی بەرێوەبردنی کۆمپانیای قودرە عەربییە و ئامادەبوونی  بازرگانان و کەسایەتییە دیارەکانی کوردستان و مێدیاکان، لە ھەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە ژێر دروشمێکی نوێ، جی ئەی سی مۆتۆر بۆ یەکەم جار پێشانگای خۆی لەسەر ئاستی جیھانی  کردەوە.
کردنەوەی یەکەمین پێشانگا لە ھەولێر کە ھاوکاتە لەگەل نوێکردنەوەی دروشم و ستانداردە تازەکەی کە ئەمرۆ رادەگەیەنرێت، کۆمپانیای جی ئەی سی بە ستراتیجیایەکی نوێ خۆی بۆ داھاتوو ئامادە دەکات.

No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.