سەردێر

بۆ زیادبوونی كارەبای نیشتمانی “مژدەیەك” بۆ هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە لە وێستگەی بەرهەمهێنانی گەرمیان بۆ یەكەمجار 85 مێگاوات كارەبا بەرهەمهێنرا و لە مانگی داهاتوو دەبێت بە 165 مێگاوات و جەختیشدەكاتەوە، كە سوودی بۆ هاووڵاتیان دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “مژدە، بەرهەمهێنانی كارەبا لەوێستگەی (١٦٥) مێگاواتی گەرمیان گەشتە (٨٥) میگاوات”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، دوای ئەوەی لە ٢٠٢١/٥/١٢ بۆ یەكەم جار و لەلایەن كۆمپانیای ئەگریكۆوە لەوێستگەی بەرهەمهێنانی گەرمیان دەست كرا بە بەرهەمهێنانی كارەبا، ئەمڕۆ ٢٠٢١/٥/٢٦ بەرهەمهێنان گەشتە (٨٥) مێگاوات و ڕۆژانە و لەلایەن كۆمپانیاوە بڕی بەرهەمهێنان زیاتر دەكرێت.

ئاشكراشی كردووە، بڕیاریشە تاكۆتایی مانگی (٦) بە چەند قۆناغێك بگاتە (١٦٥) مێگاوات و بخرێتە سەر تۆڕی نیشتمانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان و سوودێكی باشی هەبێت بۆ كوردستان و گەرمیان بەتایبەت.