سەردێر

كاتی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ڕاگەیەنرا

خەڵك-

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، كەشێكی هاوینەی گەرم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما دەگەنە سەروو 40 پلەی سەدی.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، سبەینێ‌ پێنج شەممە 27ی ئایار، ئاسمانی ھەرێم ساماڵ ئەبێت و پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ٢ پلەی سیلیزی ڕوو لەبەرزبوونەوەی زیاتر دەكەن لەسەنتەری پارێزگاكاندا لەنێوان ٣٦ بۆ ٤٠ پلەی سیلیزی ئەبێت و لەناوچەكانی گەرمیان لەنێوان ٣٩ بۆ ٤٢ پلەی سیلیزی ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، ئاڕاستە بای باشووری ڕۆژئاوا ھەندێك كاتی دوای نیوەڕۆ بە مامناوەندی چالاك ئەبێت بەخێراسی ١٥ تا ٢٠ كم لە كاتژمێرێكدا.

ئاشكراشی كرد، لە ڕۆژی هەینییەوە پلەی گەرما ڕوو لەبەرزبوونەوەی زیاتر دەكاتەوە.