سەردێر

دەستەی دەستپاكی هەرێم: حكومەت سورە لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی

خەڵك-
بەرێوبەری نوسینگەی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم پێیوایە كە پەرلەمان و حكومەت و دەستەی دەسپاكی و هەموو دامەزراوەكانی تری هەرێم، سورن لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی تەواوەتی گەندەڵی.

هاژە عومەر، بەڕێوبەری نوسینگەی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە” هاوشانی ئیرادەی ئەو دەزگایانە یاسا هەیە و بەپێی هەمواری یاسای دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستانیش كە ئێستە لە پەرلەمانە یاساكە گۆڕانكارییەكی تۆكمەی تێدا دەكرێ‌”.

بە وتەی بەرێوبەری نوسینگەی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم “پەرلەمان و حكوومەت و دەستەی دەسپاكی و هەموو دامەزراوەكانی تری هەرێم سوورن لەسەر ئەوەی كە بە تەواوی ڕووبەڕووی گەندەڵی ببەنەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە هێشتا لە هەرێمی كوردستان هەنگاوەكانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەردەوامن و هەنگاوی باش لەو بارەیەوە هەڵنراوە”.