سەردێر

پۆلیس كەسێك بە دەفتەرێك دۆلاری ساختەوە دەستگیر دەكات

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێك ڕادەگەیەنێت، كە ویستوویەتی 10 هەزار دۆلاری ساختە لە بازاڕدا ساخ بكاتەوە.

مقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەشی پۆلیسی شارەوانی، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ا.ع.و) دەستگر كرد، كە لە كەركووك-ەوە بڕی زیاتر لە (10 هەزار دۆلار)ی ساختەی هێنابووە شاری هەولێر و دەیویست لە بازاڕەكاندا ساغی بكاتەوە.

وتیشی، “تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان بەرامبەری، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان كرا”.

May be an image of one or more people, beard, people standing, wrist watch and indoor