سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا 168 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 168 ملیۆن و 11 هەزار و 759 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 12:30ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 168 ملیۆن و 11 هەزار و 759 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 3 ملیۆن و 488 هەزار و 198 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 149 ملیۆن و 355 هەزار و 430 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 33 ملیۆن و 922 هەزار و 937 كەس و 604 هەزار و 416 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.