سەردێر

كۆیە.. ئاگر لە چیای ئاوەگرد كەوتەوە

خەڵك

قائیمقامی كۆیە ڕایدەگەیەنێت، لە چیای ئاوەگرد لە سماقوڵی ئاگر كەوتووەتەوە، ئاگرەكە لە تەشەنەسەندندایە و “كۆنتڕۆڵكردنیشی ئەستەمە”.

یوسف حەسەن، قائیمقامی كۆیە ڕایگەیاند، “سەرەڕای ئەوەی كە دوێنێ تیمەكان دووجار ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكرد، بەڵام دووبارە هەڵگیرسایەوە. بەشێكی زۆری پووش و پاوانی ناوچەكە و داریش سووتاون و ئاگرەكە بەردەوامە”.

قائیمقامی كۆیە ئاماژەی بەوەشدا، داوای هاوكاریان لە هەولێرەوە كردووە و ئەمڕۆش هێلیكۆپتەر هات، “بەڵام بەهۆی بوونی مینی چێندراوەوە و مەترسی بۆسەری، هەلیكۆپتەرەكە نەیتوانی دەست بە كوژاندنەوەی ئاگرەكە بكات. هەربۆیە مەترسی لەسەر تیمەكان هەیە كە سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەن”.

یوسف حەسەن وتیشی، “تائێستا زیانی ئاگرەكە بەتەواوی دیارنییە، چونكە سووتانەكە بەردەوامە”.

قائیمقامی كۆیە ئاماژەی بەوەشكرد، “هۆكاری سەرەكی ئاگركەوتنەوەكە نەزانراوە و لێكۆڵینەوە لەوبارەوە بەردەوامە. هەرچەندە گومان دەكرێت هاووڵاتیان بەمەبەستی گەشت لەناوچەك ئاگریان كردبێتەوە، بەڵام ئەوەش تەواو پشتڕاست نەكراوەتەوە”.