سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ ئامارێكی نوێی توشبوون و چاكبوونەوە و مردنی بە كۆرۆنا بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 593 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 803 كەسیش چاكبوونەتەوە و تەنها 8 حاڵەتی مردن هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 9691 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 136 كەس و سلێمانی 268 كەس و دهۆك 184 كەس و ڕاپەڕین 5 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 803 كەس چاكبوونەوە و 8 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 4229 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە