سەردێر

هاتووچۆی هەولێر؛ ڕێگایەكی سەرەكی ناوشار بۆماوەی هەفتەیەك دادەخرێت

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، شەقامی پەروەردە سایدی چوون بەرەو ناوشار لە سێڕیانی پەروەردە تاسەرەتای جوتسایدی بەحركە بۆماوەی یەك هەفتە دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێران ئاگادار دەكەینەوە كەوا شەقامی پەروەردە سایدی چوون بەرەو ناوشار لە سێڕیانی پەروەردە تاسەرەتای جوتسایدی بەحركە بۆماوەی یەك هەفتە دادەخرێت لە ڕۆژی 2021/5/25 ەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە داخستنی شەقامەكەش بەهۆی گۆڕین و چاكردنەوەی سیستمی ئاوە و لەماوەی داخستنەكە شوفێران وەك ڕێگای بەدیل دەتوانن جوتسایدی ڕێگای بەحركەو سایدی دووەمی شەقامەكە بەكاربێنن.