سەردێر

پەرلەمانتارێكی عیراقی: وەختى هەڵبژاردن نییە

خەڵك-
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق لە پێكهاتەی شەبەكی پێیوایە، هەڵبژاردنی داهاتوو لە ئاستی پێویستدا نابێت.

قوسەی سوهەیل، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە پێكهاتەی شەبەكی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”بەڕەچاوكردنی ئەم ڕەوشە سیاسییەی پێیدا تێدەپەڕێن، هیچ نیشانەیەك نییە بۆ فەراهەمبوونی كەشی هەڵبژاردنی داهاتوو كە جێگەی خواست و ویستی هاووڵاتیان بێت”.

بە وتەی پەرلەمانتارە شەبەكییەكە”سازدانی هەڵبژاردن لەم ڕەوشەی ئێستادا، گرنگترین خەسڵەتی تێدا بەرجەستە نابێت كە بێخەوشی و دادپەروەرییە، بۆیە دیموكراتییەكەی لەدەست دەدات”.

قوسەی سوهەیل دەڵێت”ترس لە هەڵبژاردنی داهاتوو، پشتنەبەستنە بە سیستمی بایۆمیتری و بەكارهێنانی كارتە كورتمەودايە”.