سەردێر

لە كەلار منداڵێكی سێ‌ ساڵان لە ئاودا خنكا

خەڵك-
منداڵێكی سێ‌ ساڵان لە قەزای كەلار لە ئاودا خنكا، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت، منداڵەكە لەگەڵ دایكیدا لە هەڵەبجەوە بە سەردان هاتوونەتە كەلار و لەنێو پاشماوەی ئاوێكی غەسلی ئۆتۆمبێلدا خنكاوە.

علی جەمال قدووری بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: “بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە تەرمی منداڵێكی سێ ساڵان بەناوی (ب. أ. ح) هێنرایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە كەلار كەبەهۆی خنكان لەئاودا گیانی لەدەستدابوو”.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت”“بەوتەی كەسوكاری ئەو منداڵەی گیانیلەدەستداوە، لە شاری هەڵەبجەوە لەگەڵ دایكی بەسەردان هاتوونەتە گەڕەكی حەمرینی قەزای كەلار، و نیوەڕۆی ئەمڕۆ كەوتۆتە نێو چاڵێكەوە كەپاشماوەی ئاوی غەسلێكی ئۆتۆمبێلی ئەوگەڕەكەی لێ كۆبۆتەوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە”.