سەردێر

فڕۆكەیەكی نوێ خیراییەكەی لە خێرایی دەنگ زیاترە

گەشتی نێوان نیويۆرك و لەندەن بۆ 3 سەعات كەمدەكاتەوە

خەڵك-

خەونی فڕینی فڕۆكە بە خێرایی سەرووی دەنگ خەریكە بە تەواوەتی بێتەدی.

فڕۆكەی كۆنكۆردی بریتانیایی فڕەنسایی كە خێراییەكەی 2.200 كیلۆمیتر بوو لە سەعاتێكدا یەكێك لە فڕۆكە بازرگانییەكان بوو خێراییەكەی سەرووی دەنگ بوو لە ساڵانی 1969 بۆ 2003 گەشتی دەكرد ، بەڵام كارەساتی ژینگەیی دروستكرد.

ئێستا بەشێك لە كۆمپانیا چالاكەكانی بواری فڕۆكەوانی كار لەسەر فڕۆكەیەكی نوێ دەكەن كە خێراییەكەی لەسەرووی خێرایی دەنگەوە بێت.

كەمكردنەوەیەكی گەورە رووی دانەوە لە گەشتدا لە ساڵانی پەنجا و شەستەكانی رابردووە، بۆیە تێمێك لە كۆمپانیای بووم بە نیازن فڕۆكەیەكی خێراتر دروست بكەن بە ئەمنزیكانە كە چاوەڕێ دەكرێت لە ساڵی 2026 بكەوێتەكار.

ئەم فڕۆكەیە خێراییەكەی سەرووی خێرایی دەنگ دەبێت و گەشتی نێوان نیویۆرك و لەندەن بە 3 سەعات و 15 خوولەك دەكات، گەشتی سیدنی و لۆس ئەنجلس بە 8 سەعات و نیو دەكات.