سەردێر

هەولێر.. ئەو گەنجەی لەبەردەم نەتەوە یەكگرتووەكان خۆی سووتاند گیانی لەدەستدا

خەڵك

ئەو گەنجەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە 18ی ئەم مانگە لە بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری هەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، گیانی لەدەستدا.


هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، درەنگانی شەوی 23/5/2021 بەهزاد مەحمود ئەو پەنابەرەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە لەبەردەم بارەگای ڕبَكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر ئاگری لەجەستی خۆی بەردا، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

جێی ئاماژەیە، نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 18/5/2021 دوو پەنابەری ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە وەكو پەنابەری سیاسی لە هەرێمی كوردستانن، بە مەبەستی داواكردنی هاوكاری، سەردانی بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكانیان كردبوو لە شاری هەولێر، ئەوەشیان بە بەرپرسانی بارەگاكە ڕاگەیاندبوو ئەگەر هاوكاری نەكرێن و داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكرێت، خۆیان دەسووتێنن، دوای هاتنە دەرەوەشیان بەهزاد مەحموود كە یەكێك بوو لە پەنابەرەكان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.