سەردێر

پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن بۆ سەر سندوقی دەنگدان دەستی پێكرد

خەڵك-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق هەلی دامەزراندنی كارمەندانی سەر سندوقەمانی دەنگدانی ڕاگەیاند و بۆ ئەوەش فۆڕمێكی تایبەتی بڵاوكردۆتەوە، كە فەرمانبەران و دەرچووانی ئامادەیی و زانكۆ و پەیمانگاكان دەتوانن پڕی بكەنەوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەمڕۆوە 23ی ئایار تاوەكو 1-8-2021 دەست دەكرێت بە وەرگرتنی فۆڕمی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست وەك فەرمانبەری سەر سندوقەكانی دەنگدان، كە بڕیارە لە 10-10-2021 بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەموو فەرمانبەرانی دەزگا حكومیەكان بە مەرجێك بڕوانامەی لە ئامادەیی كەمتر نەبێت و دەرچووانی زانكۆكان و پەیمانگەكان بە مەرجێك تەمەنیان لە ١٩ بۆ ٥٦ ساڵ بێت دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕبكەنەوە.

ئاشكراشی كردووە، پڕكردنەوەی فۆڕمەكان بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت (لەم لینكە) تایبەتەی، كە لەلایەن كۆمسیۆنەوە ڕاگەیەنراوە.