سەردێر

مەسرور بارزانی بودجەیەكی تایبەتی بۆ شاری سلێمانی خەرج كرد

خەڵك-

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، موژدەیەكی خۆشی دایە دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی و پێدانی بڕە بودجەیەكی بۆ شارەكە ئاشكرا كرد.
مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی بە بازاڕكردنی گەنم لە سلێمانی ڕایگەیاند، وەزارەتی شارەوانی داوایەكیان ئاڕاستە كردووم بە دابینكردنی بودجەیەك بۆ بەهاناوەچوونی سەوزایی لە سلێمانی و منیش داواكەم لێرە قبوڵ كرد.

وتیشی”بودجەكە بۆ وشكنەبوونی پاركی هەواری شار و بلوارەكانی مەلیك مەحمود و بلوارەكانی نێوان سلێمانی تاسڵوجەیە و پێویستی بە بڕی 5 ملیار دینارە و لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئەو بودجەیە تەرخان دەكەین”.