سەردێر

مەسرور بارزانی: هەزاران هەلی كار بۆ خەڵكی كوردستان فەراهەم دەكەین

خەڵك-

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كەرتی كشتوكاڵ وەكو ژێرخانی ئابووری لە هە وڵاتێك سەیر بكەین، پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ زۆر كاریتر دەهێنێتە ئاراوەو كەرتەكانی پیشەسازی و بازرگانی پەرەدەستێنێت و هەزاران هەلی كار بۆ خەڵكی كوردستان فەراهەم دەكرێت.

مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە مەراسیمی بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنم ڕایگەیاند، ئەم پڕۆژەیە دەتوانێت نەك بەرهەمەكانی ئەوان وەربگرێتەوە بیكاتە خۆراك بەڵكو ئەمە ئەو گەرەنتیەش دەدات كە ئاسایشی خۆراك لە كوردستان دابین دەكرێت، ئەم جۆرە پڕۆژانە لە هەموو پارێزگاكانی كوردستان جێبەجێ دەكرێ.

وتیشی”دەستخۆیشی لە قەیوان گروپ دەكەم بۆ جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە و هیوادارم لە داهاتوودا پڕۆژەی گەورەتر جێبەجێ بكەن”.

ئاشكراشیكرد، پێویستە وڵاتمان بكەوێتەسەر پێی خۆی و پێویستیمان بە هاوردەكردنی هیچ پێویستییەكیتر نەبێت، بەشێوەیەك نەك بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆ بەڵكو ڕەوانەی دەرەوەشی بكەین بۆ ئەوەی پشت بە تەنها سەرچاوەیەكی داهات نەكەین.
ڕوونیشیكردەوە، دەمانەوێت داهاتی كوردستان هەمەجۆر بكەین، جێی خۆشحاڵیشە لە هەندێك شوێن بەرهەمەكان هاتوونەتەدی یان خەریكە بەرەو تەواو بوون دەچێت و هیواردارم ئەم پڕۆژەیەش لە ماوەیەكی زوو بەرهەمەكانیان ببینین.