سەردێر

فەرمانبەرانی گرێبەست خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن

خەڵك

نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنێت، بەشێوەیەكی خۆڕسكانە و دوور لە هەموو باكگراوندێكی سیاسی و حزبی و بۆ داواكردنی مافەڕەوا و سەرەتاییەكانمان سبەینێ‌ یەكشەممە ٥/٢٣ كاتژمێر ۱۰ی سەرلەبەیانی گردبوونەوەیەكی هێمنانە ڕێك دەخەین.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

 

بۆ سەرجەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن

لەژێر دروشمی ”با بەشێك بین لە بودجە”
بەڵێ_بۆ_بەهەمیشەی_كردنی_فەرمانبەرانی_گرێبەست”

بەشێوەیەكی خۆڕسكانە و دوور لە هەموو باگراوندێكی سیاسی و حیزبی و بۆ داواكردنی مافە ڕەوا و سەرەتاییەكانمان سبەی یەكشەممە ٥/٢٣ كاتژمێر ۱۰ی سەرلەبەیانی گردبوونەوەیەكی هێمنانە ڕێك دەخەین لەم شوێنانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە:

١-سلێمانی/ بەردەم بینای پارێزگا
٢-ئیدارەی گەرمیان/ بەردەم بینای قایم قامیەت
٣-هەڵەبجەی شەهید/ بەردەم باخی گشتی
٤-ئیدارەی ڕاپەڕین /بەردەم بینای سەرۆكایەتی شارەوانی ڕانیە

داواتان لێدەكەین ئامادەبن بە مەبەستی ڕووماڵكردنی

لەگەڵ ڕێزدا…
نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست