سەردێر

پلەكانی گەرما دادەبەزن و لە هەندێك ناوچە خێرایی با زیاد دەكات

خەڵك
پێشبینی دەكرێت سبەینێ‌ پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی هەریبَم نزم ببنەوەو لە هەندێك ناوچە بەهۆی چالاك بوونی خێرایی با تەپوتۆز دروست ببێت.

ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند،
پێشبینی دەكرێت بۆ سبەینێ‌ لە هەموو ناوچەكانی هەرێم پلەكانی گەرما ڕوولە دابەزین بكەن و خێرایی با لە هەندێك ناوچە چالاك ببێت و بەو هۆیەوە تەپوتۆز دروست ببێت.

هاوكات ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم پلەی گەمای پێشبینیكراوی سبەینێی پارێزگاكانی هەرێمی بڵاوكردەوە كە بەمجۆرەیە..

پارێزگای هەولێر، بەرزترین 37 پلە و نزمترین 24 پلە دەبێت.

پارێزگای سلێمانی بەرزترین 36 پلە و نزمترین 23 پلە دەبێت.
پارێزگای كەركوك، بەرزترین 39 پلە و نزمترین 25 پلە دەبێت.

پارێزگای دهۆك، بەرزترین پلەی گەرمی 35 پلە و نزمترین 25 پلە دەبێت.