سەردێر

بارزانی و قەرەداغی كۆدەبنەوە

خەڵك-
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان دەكات.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئایاری ٢٠٢١ لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان و شاندێكی هاوبەشی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی لە كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی عیراق و هەرێمی كوردستان و دوا پێشهاتە سیاسییەكان تاوتوێ كران.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “بیروڕا لەبارەی كاروباری خێرخوازی و بایەخی ڕێكخراوە مرۆیی و خێرخوازییەكان لە یارمەتیدانی كۆمەڵگەی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها جەختیش لە پێویستی دەستگرتن بە بەها باڵاكانی كۆمەڵگە و برەودانی پەروەردەی تەندروست و نیشتیمانی كرایەوە”.

لەم دیدارەدا فازل میرانی، سكرتێر و هۆشیار زێباری و مەحمود محەمەد، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەبوون.

No photo description available.