سەردێر

ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك-

ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم ئاشكرای دەكات، ئەركی ئەنجوومەنی دادوەری و دادگاكان چەسپاندنی یاسا و دادپەروەرییە.

ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم لەگەڵ پارێزەرانی كەیسی ژمارەیەك لە حوكمدراوان كۆبووەوە و پێیڕاگەیاندن، ئەنجوومەنی دادوەری دەرگای كراوەیە بۆ پارێزەران.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە، “پارێزەرانی كەیسەكە ڕەشنووسێكی ڕاستكردنەوەی بڕیاری پێداچوونەوەیان پێشكەش بە سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری كرد و داوایان كرد بەپێی ڕێكارە یاساییەكان ئەو ڕەشنووسە لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەرییەوە كاری پێویستی بۆ بكرێت، لای خۆشییەوە سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری ڕایگەیاندووە، ئەو ڕەشنووسە پێشكەش بە دەستەی تایبەتمەندی دادگای پێداچوونەوە دەكرێت و وەك هەموو دۆسیەیەكی دیكە بەپێی ڕێكار و میكانیزمە یاساییەكانی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت”.

ڕۆژی 6ی ئەم مانگە، سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاری دادگای تاوانەكانی هەولێری بە سزای شەش ساڵ زیندانیكردن بۆ پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاكوانی بادینان پەسەندكرد، ئەمەش ناڕەزایەتی ناوخۆ و كونسوڵخانەی ئەمریكا و چەند وڵاتێكی دیكەی لێكەوتەوە.