سەردێر

گەنجێك لەنێو بەنداوی سماقوڵی لەكاتی مەلەكردندا خنكا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەك لەكاتی مەلەكردن لە بەنداوی سماقوڵی ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە تەرمەكەی دەرهێنرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە”ئەو هاوڵاتییەی لە بەنداوی سماقوڵی خنكاوە شارەزایی لە مەلەكردندا نەبووە ئەوەش هۆكاری خنكانەكەی بووە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”كەسەكە ناوی (د. ص. م)ە و تەمەنی 18 ساڵە و دانیشتووی سەیداوەیە و پیشەی كاسبە، لە دوای ڕووداوەكەش كارمەندانمان لە تیمی مەلەوان (غەواس) توانیان بە كەمتر لە كاتژمێرێك تەرمەكەی بدۆزنەوە”

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی داوا لە هاوڵاتییان دەكات، بۆ سەلامەتی گیانیان دووركەونەوە لە مەلەكردن لەو شوێنانە، تا گەشتێكی سەلامەت ئەنجام بدەن و بەدووربن لە ڕووداوی كارەساتبار.