سەردێر

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند ناوچەیەك لە دهۆك بۆردومان دەكەن

خەڵك-
بە بیانووی بوونی پێگەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، چەند ناوچەیەك لە پارێزگای دهۆك بۆردومان دەكەن.

ئەلەند ئەمیر، بەڕێوەبەری ناحیەی جمانكی لە دهۆك، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند پێگەیەكی پارتی كرێكارانی كوردستانیان لە نێوان گوندەكانی كانی ماسی و ئاتوش و دەوروبەری گوندەكانی كارڤا و پیبادی سەر بە ناحیەی جمانكی بۆردومان كرد”.

بە وتەی ئەلەند ئەمیر”فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، بۆ جاری دووەم لە پاشنیوەڕۆدا دەستییان كردەوە بە بۆردومان و بەو هۆیەوە ئاگر لە باخ و ڕەزی هاووڵاتیان بەربوو”.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بە كەوتنەوەی قوربانی نەكرد بەهۆی دەستەبەرنەكردنی زانیاریی لەو ناوچانەی كە بۆردومان كراون.