سەردێر

گەرمترین شوێن لەسەر گۆی زەوی ئاشكرا دەكرێت

خەڵك-
زۆر جار دەوترێت “شیوی مەرگ” لە كالیفۆرنیا گەمترین شوێنە لەسەر گۆی زەوی، بەو پێیەی ژمارەیەكی پێوانەیی كە 56.7 پلەی سەدییە تۆماركردووە، بەڵام ئەمە تەنیا گەرمی هەوایە.

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ‌، بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ڕووی زەوی، زۆر لەوە خراپترە كە بتوانیت پێیەكانتی لەسەر دابنێت و ئەو شوێنەش بیابانی لوتی ئێرانییە (Dasht-e Lut) و شوێنی دووەمیش بیابانی سونورانە لە ئەمریكای باكوور.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن مانگە دەستكردەكانەوە زۆر بە وردی دەستەبەركراون لەماوەی بیست ساڵی ڕابردوو، دەكرێت پلەی گەركا لەو دوو ناوچەیەدا لە هەندێك كاتدا بگاتە 80.8 پلەی سەدی.

بیابانی لوت لە پلەی یەكەمدا لەڕووی بەرزترین پلەی گەرما لەسەر گۆی زەو لە جیهان، بەو پێیەی لەنێوان ساڵانی 2002 و 2019، پلەی گەرما لە شوێنە لمینە بەشێوەیەكی ڕێكخراو گەیشتە ئەوپەڕی، ئەمەش پێدەچێت بۆ ئەوە بگەڕێتەوە كە دەكەوێتە نێوان كۆمەڵێك چیاوە كە هەوادی گەرم لەسەر تەپۆڵكە لمینەكان دەهێڵێتەوە، بەتایبەتیش ئەو بەشانەی بە تاوێری بوركانی ڕەش داپۆشراون.

ئەنجامی توێژینەوەیەكی پێشوو كە لە ساڵی 2011دا بڵاوكرایەوە، پشتیوانی لەو بۆچوونە دەكات و لێوەی دەركەوتووە كە بیابانی لوت، یەكێكە لە ڕۆشنترین شوێنەكان لەسەر گۆی زەوی.