سەردێر

“توركیا دۆسیەی ئاو وەك گوشار بەكاردەهێنێت”

خەڵك

ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و هۆڕەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت: توركیا دۆسیەی ئاو وەك گوشار بەكاردەهێنێت.


عەلی مانع بدێری ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و هۆڕەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند: دۆسیەی قەیرانی ئاو ئاماژەیەكی مەترسیدارە لەسەر جەنگی داهاتووی ئاو و جەختیكردەوە: لەوەی توركیا دۆسیەی ئاو بەكاردەهێنێت لەپێناو بڕینی بەشێك لەخاكی عیراق.

ئەو ئەندامەی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و هۆڕەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتیشی: حكومەتی توركیا دۆسیەی ئاو وەك چەكێك بەكاردەهێت بۆ گوشار و دەستكەوتنی بەرژەوەندی تایبەت و بەشێك لەو بەرژەوەندیانە بریتییە لە بڕینی بەشێك لە خاكی عیراق.

عەلی مانع بدێری ئاماژەی بەوەكرد: حكومەتەكانی پێشوو و ئێستای عیراق لێپرسراویەتی تەواویان لەئەستۆدایە بەهۆی ئەوەی ئەولەویەتیان نەداوە بە دۆسیەی ئاو لەكاتی دانوستانەكان لەگەڵ توركیا و حكومەتی عیراق دۆسیەی ئاو وەك دۆسیەی لاوەكی دادەنێت و پێویستە حكومەت ڕێوشوێنی نوێ بگرێتەبەر بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئاو لەگەڵ توركیادا.