سەردێر

حەسەن ڕۆحانی: ئەمریكا سزاكان لەسەر ئێران هەڵدەگرێت

خەڵك-
حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران، بڕوای خۆی دەخاتەڕوو سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاكانی ئەمریكا لەسەر كەرتی نەوت و بانكەكان و كەرتی بازرگانی سەر وڵاتەكەی.

حەسەن ڕۆخانی سەرۆكی ئێران، لە میانی كۆبوونەوەی لە ئەنجومەنی وەزیران، وەك تەلەفیزیۆنی ئێرانی ئاماژەی پێكردووە ڕایگەیاندووە”وتوێژەكانی لە ڤییەنا پەیوەندی بە كاروباری لاوەكییەوە هەیە، بەو پێیەی ڕازیبوون سزاكان لەسەر كەرتەكانی نەوت و بازرگانی ئێران هەڵبگرن، ویڕای هەڵگرتنی سزاكان لەسەر بانكی ناوەندی”.

لە ساڵی 2018، ئەمریكا لە ڕێكەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 پاشەكشەی كرد، ئەمەش وای لە ئێران كرد، چالاكییە ئەتۆمییەكانی لە بواری پیتاندنی یۆرانیۆمدا دەستپێبكاتەوە، لەئێستاشدا ئێران و هێزە جیهانییەكان بۆ زیندووكردنەوەی ڕێكەوتنە ئەتۆمییەكە دەستیان بە وتوێژ كردۆتەوە، بەرپرسێكی ئەوروپاییش كە سەركردایەتی گفتووگۆكان دەكات، ڕایگەیاندبوو”بڕوای وایە بگەنە ڕێكەوتن”، بەڵام دیپلۆماتكارانی تری ئەوروپا دەڵێن، سەركەوتنی وتوێژەكان زامن نییە، چونكە پرسی زۆر قورس لەبەردەمدایە.