سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ ئامارێكی نوێی توشبوون وچاكبوونەوە و مردنی بە كۆرۆنا بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 649 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 849 كەسیش چاكبوونەتەوە و تەنها 11 حاڵەتی مردن هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 9096 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 147 كەس و سلێمانی 226 كەس و دهۆك 195 كەس و هەڵەبجە 8 كەس و گەرمیان 63 كەس و ڕاپەڕین 10 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 849 كەس چاكبوونەوە و 11 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 4195 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە