سەردێر

داوای ئاگربەستی مرۆیی دەكرێت لە غەززە

خەڵك-
گەورە بەرپرسان لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانى، داوای ئاگربەستی مرۆیی دەكەن لە كەرتی غەززە و ڕێگەدان بە بردنەناوەی یارمەتییەكان لە سایەی خراپی سیستمی تەندروستی لە كەرتی غەززە.

ئەحمەد مەنزری، بەڕێوەبەری ئیقلیمی ڕێكخراوەكە ڕایگەیاند”داخستنی خاڵەكانی چوونەناوەوە و هاتنەدەرەوە بەڕووی نەخۆشەكان و یارمەتییە تەندروستی و مرۆییەكان و پێوەندە توندەكان بۆ بردنەناوەوەی یارمەتییە پزیشكییەكان، هێندەی تر تەنگژەی تەندروستی گشتی زیاتر كردووە”.

كەرتی غەززە بۆ ڕۆژی یانزەیەم لەسەر یەك، ڕووبەڕووی كاولكارییەكی گەورە دەبێتەوە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل.