سەردێر

سەرۆكی كۆریای باكوور بۆیاخی قژ و جۆرە پانتۆڵێك قەدەغە دەكات

خەڵك-
كیم جون ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور، كۆمەڵێك بڕیار دەردەكات كە لێوەی ڕێگە لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەگرێت قژیان بۆیاخ بكەن و پانتۆڵی جێنزی تەسك لەبەربكەن، لەبەركردنی جێنزی ڕاو و تەسك و بۆیاخكردنی قژ بە نیشانەكانی “داگیركاری و شێوازی ژیانی سەرمایەداری” وەسف دەكات.

سەرۆكی كۆریای باكوور، لیستی داهێنانی ڕێگەپێدراوی قژی كەمكردۆتەوە و داهێنانەكانی قژی بە (كیفاڵ) ناوبردووە هەندێك لەبارەیەوە ناوبانگیان دەركردووە.

كیم مەرسومێكی دەركردووە و لێوەی بڕیاری داوە ئەو كەسانەی جلوبەرگی نامۆ لەبەردەكەن، ڕەوانەی كەمپەكانی كاركردن بكرێن، ئەمەش لەلایەن ماڵپەڕی (دەیڵی میرۆر)ەوە ئاماژەی پێكراوە.

ڕۆژنامەی (زە رودونگ سینمۆن)ی حكومی لە كۆریای باكوور بانگەوازێكی نوێی بڵاوكردۆتەوە، بۆ هێشتنەوەی كۆمەڵێك نەریت لە جێگەی خۆیان، لە ترسی دانەڕمانی وڵات كە “وەك دیوارێكی تەڕ” ناوی بردووە.

ڕۆژنامە لە سەروتارەكەیدا نووسیویەتی، “مێژوو وانەیەكی ڕوونی فێركردوین، وڵات دەكرێت دووچاری لاوازی و داڕمان ببێت لە كۆتاییدا وەك دیوارێكی تەڕ، ئیتر هەرچەند خاوەنی هێزی ئابووری و بەرگری بێت، گەر شێوازی ژیانی خۆی لەدەست بدات”.