سەردێر

بە وێنە، گوندە ونەبووەكەی ئیتاڵیا دەركەوتەوە

خەڵك-
ڕێكەوت كۆمەڵێك كرێكار لە ئیتاڵیا مێژوویەكی شوێنەوارییان دۆزییەوە لەڕێی نۆژەنكردنەوەی عەمبارێكی ئاو لە وڵاتەكە كە پاشماوەی گوندێكە بۆ دەیان ساڵ ئاو دایپۆشیوە.

بەپێی دەزگای ڕادیۆی بەریتانیا، دەریاچەی “ریسیا”ی ئیتاڵیا كە دەكەوێتە باكووری وڵاتەكە، بە تاوەری كڵێسایەك ناسراوە كە لە نێو دەریاوە سەری دەرهێناوە، ئەمەش ئەو دیمەنەیە كە بۆتە ئایكۆن بۆ ژمارەیەك لە نوسەران.

بەڵام لەگەڵ وشككردنی دەریاچەكە بەشێوەیەكی كاتی، دانیشتوانی ناوچەكە توانییان شوێنەواری تەواوی گوندی كورۆن ببینن كە پێشتر نیشتمانی سەدان كەس بووە، بەرلەوەی ئاو دایبپۆشێت بۆ دلوستكردنی وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی وزەی كەهرۆئاوی لە ساڵی 1950.