سەردێر

عیراق و هەرێم، ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزبۆوە

 

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 4023 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 6198 كەسیش چاكبوونەتەوە، 34 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا كە11 حاڵەتیان لە سلێمانی و كەركوك بوون.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 32 هەزار و 392 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 4023 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و سلێمانی و دهۆك بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1187و لە بەسرە 596 و لە سلێمانی 404 كەس و لە دهۆكیش 262 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 404 هەولێر 192 ، و لە دهۆك 262 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 6198 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و سەڵاحەدین و دهۆك و هەولێر و سلێمانی بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 34 كەس بەهۆی پەتاكە كە 11 حاڵەتیان لە سلێمانی و كەركوك تۆماركران.