سەردێر

مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەروەردە خێمەیان هەڵدا

ژمارەیان 500 مامۆستایە و داوای دامەزراندن دەكەن

خەڵك
مامۆستایانی وانەبێژ لە قەزای سەید سادق گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای دامەزراندن دەكەن.

بێروون لوقمان، مامۆستای ناڕازی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ژمارەمان 500 مامۆستای وانەبێژە و ماوەی سێ‌ ڕۆژە خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجام دەدەین و ئەمڕۆ لەبەردەم پەروەردەی سەیدسادق خێمەمان هەڵدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، مامۆستامان هەیە ماوەی نزیكەی 8 ساڵە وانەبێژە بەڵام تا ئێستا هیچ شتێكی بۆ نەكراوە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە، بۆیە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنمان كردووە و ئەمڕۆ سێیەمین ڕۆژمانە لەبەردەم پەروەردەی سەید سادق و بڕیاری بەردەوام بونماندا و ئەمڕۆ خێمەمان هەڵدا.

باسی لەوەشكرد، داواكارین وەزیری پەروەردە بێتە سەیدسادق و لە نزیكەوە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بكات، هاوكات داوای دامەزراندنیش دەكەین و تا ئەو كاتەی وەڵاممان دەدرێتەوە بایكۆتی خوێندن دەكەین.

بێرون لوقمان، وتیشی، یاداشتی داواكاریەكانمان داوە بە پەروەردەی سەیدسادق و ئەوانیش داویانەتە وەزارەتی پەروەردە، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە.

No description available.

No description available.