سەردێر

بەوێنە، دروێنەی گەنم لە هەرێمی كوردستان

خەڵك-ئارام سەردار

جووتیارانی بناری دێدەوان لەپارێزگای هەولێر سەرقاڵی دروێنەی گەنمەكانیانن، نیگەرانیشن كە بەهۆی ووشكە ساڵییەوە بەشی زۆریان تەنها چاوەڕوانی بنەتۆوی گەنمەكانیان دەكەن.

عەبدوواحید سەمەد یەكێك لەجوتیارەكان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی كەمی بارانەوە ئەمساڵ گەنمێكی زۆر كەم بەرهەم هاتووە، تەنانەت شوێن هەیە هەر هیچ گەنمێكی نەبووە، چونكە ووشكە ساڵی كاریگەری زۆری هەبووە، دروێنەی گەنمیش لە ناوچەكەیان نزیكەی ٤٥ ڕۆژی پێویستە.

دەشڵێت”ڕەنگە لە١٠٠ حەربە گەنمی داچێندراو تەنها ٢٠ حەربەی لێهەڵبگیرێتەوە، بەمەش ئەمساڵ جووتیاران زیانی زۆریان بەردەكەوێت، چونكە شوێن هەیە بەهۆی نەبوونی گەنمەكەی دروێنەی لێناكرێت.

هاوكات لەترسی سووتانی گەنمەكانیان لەزۆرێك لەناوچەكان، جووتیاران ئەمساڵ زووتر لەكاتی خۆی دەستیان بەدروێنەی گەنمەكانیان كردووە.